بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک چییە؟
بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک ئەو هەلەتان بۆ دەڕەخسێنێت کە لە فیلمەکان، مۆسیقا و وێنە پاشەکەوتکراوەکان لە کۆمپیۆتەری خۆتاندا چێژ ببەن.
نێوەڕۆک بە نەرم ئامرازی (نەرمەواڵەی) بەهاوبەشیدانانی کۆمپیۆتەر بوەشێنن.
ئەگەر سیستەمی کارگێڕی کۆمپیۆتەر Windows 7 یا Windows 8 بێت دەتوانن مۆسیقا، فیلم یان وێنەکان بەبێ دامەزراندنی هیچ جۆرە بەرنامەیەکی زێدە لە تەلەڤیزیۆنی خۆتاندا بڵاو بکەنەوە.
- تەلەڤیزیۆن و کۆمپیۆتەر لە رایەڵەیەکدا کۆتڵەبەندی (پێکهاتەبەندی) بکەن. هەروەها رایەڵەکە لەسەر کۆمپیۆتەری خاوەن Windows 7 یان Windows 8 کۆتڵەبەندی بکەن.
- لەسەر فایلی مۆسیقا، فیلم یان وێنەی لەبەرچاوگیراو راست-کرتە بکەن و مۆدێلەکە بە کەڵکوەرگرتن لە کردەی Play To کە لە Windows 7 یان Windows 8 دا پێشکەش کراوە هەڵبژێرن تاکو ئەوەی کە هەڵبژێردراوە بوەشێندرێت.
بۆ وەشان لە دیکەی ئامێرەکاندا وەک تەلەفۆنی لەگەڵ، رێنوێنی پێوەندیدار بۆ بەکارهێنەر چاولێکەن.
تەنانەت کاتێ کە چەندین تەلەڤیزیۆن یان ئامێر لێخرابێتن، فایلی هەڵبژێردراو تەنیا لە رێگای ئامێرێکەوە بڵاو دەبێتەوە. خێرایی وەشان رەنگە گرێدراوی پێوەندیی رایەڵە جیاواز بێت.
لە SmartShare PC Software بۆ وەشانی نێوەڕۆکە پاشەکەوتکراوەکان لە کۆمپیۆتەردا کەڵک وەرگرن.
دەتوانن لە SmartShare PC Software یان تەلەفۆنی وریا بۆ خستنی مۆسیقا/فیلمەکان/وێنە پاشەکەوتکراوەکانی ناو کۆمپیۆتەر لە رایەڵەی ناوماڵی خۆتان کەڵک وەرگرن و ئەوانە لە تەلەڤیزیۆندا بڵاو بکەنەوە.
- تەلەڤیزیۆن و ئامێری (بۆ وێنە تەلەفۆنی وریا) خاوەن SmartShare لە رایەڵەیەکدا کۆتڵەبەندی بکەن.
سێرڤیسی SmartShare تەنیا کاتێک بەکار دەهێنرێت کە تەلەڤیزیۆن و هەموو ئامێرەکان خرابێتن لە یەک رێگادۆزەرەوە.
- ئەگەر لە کۆمپیۆتەر کەڵک وەردەگرن، SmartShare Software لە ماڵپەڕەکە داگرن و دایمەزرێنن. بەر لە دامەزراندن، هەموو ئەو بەرنامانەی داخەن کە خەریکە جێبەجێ دەبن لە کۆمپیۆتەردا، وەک نەرم ئامرازی فایرواڵ یان دژەڤایروس.
بۆ سەیرکردنی فایلی هاوبەش لە تەلەڤیزیۆندا، سێرڤەر دەبێت چالاک بێت.
بۆ لێکدانەوەی زانیاریی ماڵپەڕ، لەسەر
دوکمەی هەڵکەوتوو
لە سووچی خوارەوە و لای راستی لاپەڕکە کرتە بکەن. دەتوانن زانیاریەکان لە گەیەنەری ئامێرکۆمپیوتەرهاوبەشکردنی ناوەرۆکبپشکنن.
دوکمەی هەڵکەوتوو
لە سووچی خوارەوە و لای راستی لاپەڕکە کرتە بکەن. دەتوانن زانیاریەکان لە گەیەنەری ئامێرکۆمپیوتەرهاوبەشکردنی ناوەرۆکبپشکنن.
بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی SmartShare PC Software، سەردانی بەشی رێنوێنی نەرم ئامراز بکەن.
ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە سەرنجدان بە "بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک" هەیە
ئەگەر بژاردەی بەهاوبەشیدانانی نێوەڕۆک بە باشی کار ناکات، رێکخستنەکانی رایەڵە بپشکنن.
رەنگە لە رایەڵەی بێتەلدا بە باشی کار نەکات. سفارشت دەکرێت کە بیخەن لە رایەڵەیەکی تەلینە.
ئەگەرچەندین تەلەڤیزیۆن خرابێتن لە یەک ئامێر، رەنگە گرێدراوی کاری سێرڤەر، نێوەڕۆکەکان بە باشی بڵاو نەبنەوە.
رەنگە گرێدراوی شوێنی رایەڵە بە باشی کار نەکات.
بۆ سەیرکردنی فیلمی 1080p لەلایەن کردەی Content Share، رێگادۆزەرێک بە فرێکانسی 5 گیگاهێرتز پێویستە. ئەگەر لە رێگادۆزەرێکی 2.4 گیگاهێرتز کەڵک وەرگیردرێت، رەنگە فیلم به باشی نەوەشێندرێت.
لە رێگادۆزەرێکدا کە لە multi-cast پشتیوانی ناکات، رەنگە لە کردەی Content Share پشتیوانی نەکرێت. بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی زیاتر، سەردانی رێنوێنی بەکارهێنەر کە لەگەڵ رێگادۆزەر پێشکەش کراوە بکەن یان پەیوەندی بکەن بە بەرهەمهێنەرەوە.
Captions تەنیا لە هەندێ ئامێری لێخراودا پاڵپشتی دەکرێن.
SmartShare PC Software بۆ خوێندنەوەی سەردێڕەکان سفارشت دەکرێت.
ئەگەر فایلێکی ژێرنووس دواتر زێدە بکرێت، دۆسیەی (فۆلدەری) هاوبەش ناچالاک بکەن و دیسانەوە چالاکی بکەنەوە.
فایلەکانی DRM لە ئامێری لێخراودا ناوەشێندرێن.
تەنانەت فۆرماتی فایلی پشتیوانی کراو لەلایەن تەلەڤیزیۆنیشەوە رەنگە گرێدراوی شوێنی ئامێری لێخراو جیاواز بێت.
ئەگەر چەندین فۆلدەر یان فایل لە فۆلدەرێکدا هەبێت، رەنگە بە باشی کار نەکات.
رەنگە زانیارییەکانی فایلێ کە لە ئامێری لێخراودا هاتووەتە ناو بە باشی نیشان نەدرێت.
لەسەر بنەمای نهێنی بەندکردن،لەوانەیە ناوەڕۆکی هەندێ گرتە لەڕێگەی دۆخی هاوبەشدا پەخش نەکرێن.