ڕێککردنی تۆڕ
ئەگەر ڕێککردنەکانی تۆڕ دیاری بکەیت، دەتوانیت خزمەتگەلی جۆربەجۆر وەک ناوەرۆک و بەرنامەی سەرهێڵ بە کار بهێنیت.
دیاریکردنی تۆڕی تەلدار
To connect wired network
  1. بە کابلێکی LAN، پۆرتیLANی تەلەفزیۆنەکە و ڕووتەر پێکەوە گرێ بدە.
    بەرلەوە پێویستە ڕووتەر وەسڵ بکرێت بە ئینتەرنێتەوە.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting icon هەڵبژێرە.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: Advanced Settings iconتۆڕگرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت).
    ئەمە حاڵەتی وەسڵبوون بە تۆڕی بەتەل چالاک دەکات.
    بۆ زانیاریی ورردتر دەربارەی چۆنیەتی ڕێککردنی تۆڕ، بچۆ بەشی گرێدانی تەلدار (ئیسەرنێت).
ڕێککردنی 'تۆڕی بێتەل'
To connect wireless network
  1. ئەو ڕووتەرە کە وەسڵ کراوە بە ئینتەرنێت هەڵ بکە.
  2. لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی HOME فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای سەرەوە Setting icon هەڵبژێرە.
  3. ئەمە هەڵبژێرە: Advanced Settings iconتۆڕگرێدانی Wi-Fi.
    ئەمە حاڵەتی وەسڵبوون بە تۆڕی بێتەل چالاک دەکات.
    بۆ زانیاریی ورردتر دەربارەی چۆنیەتی ڕێککردنی تۆڕ، بچۆ بەشی گرێدانی Wi-Fi.
لە هەندێ مۆدێل دا بۆ بەکارهێنانی ئەم ئامرازە پێویستە دۆنگڵێکی Wi-Fi یان Bluetooth بە کار بهێنیت (ئەم دۆنگڵە وەک ئامێری لاوەکی دابین دەکرێت یان بەجیا دەفرۆشرێت).
هۆشدارەکان لەبارەی ڕێککردنی تۆڕ
کابلی ستانداردی LAN بەکار بهێنە (Cat5 يان سەرتر لەگەڵ وەسڵکەری RJ45، پۆرتی 10 Base-T یان 100 Base TX LAN).
ڕەنگە بە ڕیسێت کردنی مۆدێم هەندێ کێشەی وەسڵبوون بە تۆڕەوە چارەسەر ببن. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، کارەبا بکوژێنەوە، کابلەکە دەربێنە و دووبارە لیبدەوە، و ئینجا کارەبا هەڵبکەوە.
LG Electronics بەرپرسیار نیە بەرامبەر بە گرفتەکانی وەسڵبوون بە ئینتەرنێت یان هەر گرفت، کێشە، خراپکارکردن یان هەڵەیەک کە بەهۆی وەسڵبوون بە ئینتەرنێت ڕوو دەدات.
ڕەنگە ڕێکبەندیەکانی تۆڕ یان دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت ببێتە هۆی ئەوەی کە وەسڵبوون بە ئینتەرنێت کێشەی هەبێت.
بۆ خزمەتی DSL، پێویستە مۆدێمێکی DSL بەکار بهێنی؛ و بۆ خزمەتی کابلی پێویستتە مۆدێمێکی کابلی بە کار بهێنی. چونکە رەنگە تەنیا ژمارەیەکی سنووردار لە جۆری وەسڵبوون بە ئینتەرنێت بۆ تۆ هەبێت، لەونەیە بەپێی گرێبەستی تۆ لەگەڵ دابینکەری خەزمەتی ئینتەرنێت، ڕێکبەندی تۆڕی تەلەفزیۆن بە کار نەهێنرێت. (ئەگەر گرێبەستی تۆ ڕێگەت پێ نەدات زۆرتر لە یەک ئامێر وەسڵ بکەی بە خەتی ئینتەرنێت، تەنها دەتوانیت ئەو کۆمپیۆترە بە کار بهێنیت کە پێشتر وەسڵ کراوە بە ئینتەرنێت.)
ئەو ئامێرانەی تر کە فرەکانسی 2.4 گیگاهێرتز بە کار دەهێنن (وەک تەلەفۆنی بێتەل، ئامێری Bluetooth، یان فڕنی مایکرۆوەیڤ) ڕەنگە لەگەڵ تۆڕی بێتەل تەداخول بکەن و کێشەی بۆ دروست بکەن. لە کاتی بەکارهێنانی فرەکانسی 5 گیگاهێرتزیش دا ڕەنگە تەداخول ڕوو بدات، بەڵام ئەمە کەمتر پێش دێت.
ئەگەر لە شوێنێک پەیوەندیی بێتەل هەبێت ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە تۆڕی بێتەل خاو کار بکات.
ئەگەر تۆ هەموو رایەڵەی خۆجێیی نێو خانووی خۆت نەکوژێنیتەوە، لەوانەیە باری ترافیکی زیادی بخاتە سەر هەندێ لە ئامێرەکان.
ئامێری خاڵی دەسپێگەیشتن دەبێ پاڵپشتی بکات لە پەیوەندیی بێتەل و بۆ ئەوەی پەیوەندیی AP (خاڵی دەسپێگەیشتن) دروست ببێت پێویستە ئامرازی پەیوەندیی بێتەل لەسەر ئامێرەکە دا چالاک بکرێت. بۆ زانیاری لەبارەی هەبوونی پەیوەندیی بێتەل لە خاڵی دەسپێگەیشتن دا لە دابینکەری خزمەتی ئینتەرنێت پرسیار بکە.
SSID و ڕێککردنەکان ئاسایشی AP بپشکنە. بۆ زانیاری لەبارەی ڕێککردنەکانی SSID و ئاسایشی AP نامیلکەی ڕێنما بخوێنەوە.
ڕێککردنی ئامێرەکانی تۆڕ (هاوبەشکەری خەتی بەتەل/بێتەل) بە شێوەی هەڵە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی کە تەلەفزیۆنەکە خاو کار بکات یان باش کار نەکات. بەپێی نامیلکەی ڕێنمایی و تۆڕی گونجاو، ئامێرەکان بە شێوەی دروست دامەزرێنە و تۆڕ ڕێک بکە.
بەپێی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری AP ڕەنگە شێوازی وەسڵکردن جیاواز بێت.
بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تایبەت بەم فرمانە، بەشی "دۆزینەوەی کێشەکان" لەنێو رێنمای بەکارهێنەر بخوێنەوە.