بەکارهێنانی ئامرازی 'ماڵەوە'ی LG webOS TV
لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگەمی HOME فشار بدە بۆ ئەوەی بچیتە سەر شاسەی سەرەکی (ماڵەوە).
دەتوانیت لەسەر یەک شاشە ئەو ئەپلیکەیشنانە ببینیت کە زۆر بە کاریان دەهێنیت و هەموو کاتێک ئەو کارانە بکەیت کە دەتەوێت.

  1. Setting icon رێکخستنی پێشکەوتوو: دەتوانیت وێنە/دەنگ/رێژەی پانی بۆ بەرزی/کاتگری نووستن/قوفڵی دایباب/رێکبەندی پێشکەوتوو ڕێک بکەیت.
    بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی ڕێککردن، رێکبەندی پێشکەوتوو هەڵبژێرە.
  2. تێچووەکان: دەتوانیت پێدانەکانی تر هەڵبژێریت یان ڕێککردنە پەیوەندیدارەکان بگۆڕیت.
  3. لیستی ئەم دواییە نیشان دەدات.
  4. دەتوانیت دوایین بەرنامە کە بە کار هێنراوە بخەیتە کار یان بوەستێنیت.
  5. دەتوانیت هەموو ئەو ئەپانە کە لەنێو تەلەفزیۆنەکەت دانراون بخەیتە کار، بگوازیتەوە یان بسڕیتەوە.
بەکارهێنانی لیستی ئەم دواییە
دەتوانیت ئەو بەرنامانەی تەلەفزیۆنەکە کە لەم دواییانە بە کارت هێناون، بخەیتە کار یان بوەستێنیت.
لە گۆشەی چەپی لای خوارەوەی شاشەکە Recent button فشار بدە.
Recent
بەڕێوەبردنی ئەپلیکەیشن
دەتوانیت لیستێکی تەواو لە ئەپلیکەیشنەکانی سەر تەلەفزیۆنەکە ببینیت و کاریان پێ بکەیت.
هەروەها دەتوانیت شوێنی ئەپلیکەیشنێک بگۆڕیت یان بیسڕیتەوە.
My Apps
  1. لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە My App button فشار بدە.
  2. ئەو ئەپلیکەیشنە کە دەتەوێت دەستکاریی بکەیت، هەڵبژێرە، ئینجا لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic، دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە و ڕایبگرە.
    ئەمە حاڵەتی دەستکاریکردنی ئەپلیکەیشن چالاک دەکات.
  3. ئەگەر ئەپێک بگوازیتەوە بۆ شوێنی مەبەست و دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدەیت، ئەپەکە دەگوازرێتەوە و حاڵەتی دەستکاریکردنی ئەپ نامێنێت.
    لە حاڵەتی دەستکاریکردنی ئەپ دا، ئەگەر لە لای سەرەوەی ئەپەکە ئایکۆنی Close هەڵبژێریت، ئەپە دەسڕدرێتەوە.
  4. دوای تەواوبوونی دەستکاری، دوگمەی چەرخ (OK) فشار بدە بۆ ئەوەی لە حاڵەتی دەستکاریکردنی ئەپلیکەیشن بچیتە دەرەوە.
هەروەها دەتوانیت بە دوگمەکانی Up / Down / Left / Right سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئەپلیکەیشن دەستکاری بکەیت. لەسەر ئەو ئەپلیکەیشنە کە دەتەوێت دەستکاریی بکەیت دوگمەی Up فشار بدە بۆ ئەوەی بیگوازیتەوە یان بیسڕیتەوە.
هەندێ ئەپلیکەیشن هەن کە ناتوانیت دەستکارییان بکەیت.
وەستاندنی فرمانی ئێستا
  1. لە سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی HOME فشار بدە.
  2. نیشاندەر ببە سەر ناوی ئەپلیکەیشن لە گۆشەی چەپی لای سەرەوەی شاشەکە بۆ ئەوەی ئایکۆنی 'داخستن' نیشان بدرێت.
  3. ئایکۆنی 'داخستن' کە لە تەنیشتی ناوی ئەپلیکەیشنەکە نیشان دەدرێت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی لە ئەو فرمانە کە لە حاڵی بەکارهێنان دا یە بچیتە دەرەوە.
Close app