تۆڕ
ئەگەر لە کاتی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنەکە دا تووشی هەریەک لەم کێشانەی خوارەوە بووی، تکایە ئەمانە بپشکنە: ڕەنگە تەلەفزیۆنەکە هیچ کێشەیەکی نەبێت.

کاتێک X لە تەنیشتی تەلەفزیۆن دەردەکەوێت- تەلەفزیۆنەکە یان AP (ڕووتەر) بپشکنە.
- بزانە تەلەفزیۆنەکە، AP (ڕووتەر) و مۆدێمی کابلی دروست و بێ کێشە وەسڵ کراون.
- بەم تەرتیبەی خوارەوە هەڵی بکە و بیکوژێنەوە؛
1. مۆدێمی کابلی، چاوەڕوان بە با مۆدێمی کابلی ڕیسێت ببێت.
2. AP (ڕووتەر)، چاوەڕوان بە با AP (ڕووتەر) ڕیسێت ببێت.
3. تەلەفزیۆن.- ئەگەر پەیوەندیی بێتەل بە کار دەهێنیت، SSID (ناوی تۆڕ) و کەناڵی بێتەلی AP (ڕووتەر) بگۆڕە.
- ئەگەر IPی ستاتیک بە کار دەهێنیت، ڕاستەوخۆ IPـەکەی پێ بدە.
- پەیوەندی بکە بە دابینکەری ئینتەرنێتەکەت یان کۆمپانیاکانی AP (ڕووتەر).

کاتێک X لە تەنیشتی Gateway دەردەکەوێت- AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
- کابلی کارەبای AP (ڕووتەر)، مۆدێمی کابلی دەربهێنە، 10 چرکە چاوەڕوان بە. دووبارە بیدەوە لە کارەبا.
- AP (ڕووتەر) یان مۆدێمی کابلی ڕیسێت بکە.
- پەیوەندی بکە بە دابینکەری ئینتەرنێتەکەت یان کۆمپانیاکانی AP (ڕووتەر).
- سەردانی ماڵپەڕی دروستکەری AP (ڕووتەر) بکە بۆ ئەوەی دڵنیا ببیت کە نوێنترین firmware (فێرموێر) لەسەر ڕووتەرەکە دامەزراوە.

کاتێک X لە تەنیشتی DNS دەردەکەوێت- AP (ڕووتەر) بپشکنە یان لەگەڵ دابینکەری ئینتەرنێتەکەت ڕاویژ بکە.
- کابلی کارەبای مۆدێمی کابلی یان AP (ڕووتەر) دەربهێنە، 10 چرکە چاوەڕوان بە. دووبارە بیدەوە لە کارەبا.
- دوای ئەوەی کە مۆدێمی کابلی یان AP (ڕووتەر) ڕیسێت بوو، دووبارە وەسڵی بکەوە.
- بزانە ئایا ناونیشانی MACی TV/AP (ڕووتەر) لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار دەبێت. ناونیشانی MAC کە لەنێو خانەی لای ڕاستی پەنجەرەی دۆخی تۆڕ دا نیشان دەدرێت، دەبێت لای دابینکەری ئینتەرنێتی تۆ تۆمار ببێت.
لە بەشی 

گشتیدەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە ی تەلەفزیۆنەکە دا زانیاری دانراوە سەبارەت بە ئەو خزمەتانەی کە بۆ موشتەریەکان دابین دەکرێت کاتێک کە بەرهەمەکە کێشەی هەبێت.


گشتیدەربارەی ئەم تەلەفزیۆنە ی تەلەفزیۆنەکە دا زانیاری دانراوە سەبارەت بە ئەو خزمەتانەی کە بۆ موشتەریەکان دابین دەکرێت کاتێک کە بەرهەمەکە کێشەی هەبێت.