بەکارهێنانی فرە-بینین
دەتوانیت شاشه بکەیت بە دوو لەت و سەیری دوو بەرنامەی جیاوازی تەلەفزیۆن بکەیت، یان
- لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ، دوگمەی فشار بدە و لە لای خوارەوە My Programmes هەڵبژێرە.
- لە لیستی لای خوارەوەی شاشەکە فرە-بینین هەڵبژێرە با شاشەی لاوەکی نیشان بدرێت.
- یەکێک لە ئەو بەرنامانە کە لەنێو My Programmes دا تۆمار کراون هەڵبژێرە.
- بەرنامەی هەڵبژێردراو لەنێو شاشەی لاوەکی دا نیشان دەدرێت.
شاشەی سەرەکی ڕێک دەخرێت بۆ ئەوەی ئەو تەلەفزیۆنی راستەوخۆـە یان پێدراوە کە دوایین جار بە کار هێنراوە نیشان بدرێت.
بەپێی ڕێککردنەکانی شاشەی سەرەکی لەوانەیە جۆری ئەو ڤیدیۆ کە دەتوانیت سەیری بکەیت جیاواز بێت.
ڕێککردنەکانی شاشەی سەرەکی و شاشەی لاوەکی لەوانەیە بەپێی مۆدێلی تەلەفزیۆنەکە یان وڵاتێک کە تێدا بە کار دەهێنرێت جیاواز بێت.
لە ڤیدیۆی Ultra HD و 3D دا، بەکارهێنانی فرە-بینین سنووردارە.
ناتوانیت لە یەک کات دا هەم فرە-بینین و هەم ئامرازی تۆمارکردن بە کار بهێنیت.
کاتێک ئامرازی فرە-بینین بە کار دەهێنیت، ئەو ڤیدیۆیانە کە بە شێوەی کاتی لە حاڵەتی Live Playback دا پاشەکەوت کراون دەسڕدرێنەوە.
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات هەیە.] ئەگەر ئامادەکردنی کۆنترۆڵی جیهانی لە سێت-تۆپ-بۆکس دا ڕێک بخرێت، دەتوانیت لە شاشەی لاوەکی دا سەیری بەرنامەکانی سێت-تۆپ-بۆکس بکەیت.
ئەم بژاردە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.
سەیریکردن لە شێوازی 1 دا

- ئەمە پەیوەندی بە شاشەی سەرەکیەوە هەیە.
- ئەگەر بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک شاشەی لاوەکی هەڵبژێریت، فرە-بینین دادەخرێت و شاشەی لاوەکیی هەڵبژێراو گەورە دەبێتەوە و هەموو شاشەکە پڕدەکاتەوە.
- شاشەی لاوەکی دادەخات.
تەنها دەنگی شاشەی سەرەکی بڵاو دەکرێتەوە.
دەتوانیت دوگمەی ی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک لەسەر شاشەی مەبەست بسووڕێنیت بۆ ئەوەی برنامەکە بگۆڕیت.
دەتوانیت بە نیشاندەری ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک شاشەی لاوەکی ڕابکێشیت بۆ ئەوەی جێگەی بگۆڕیت.
سەیرکردن لە شێوازی 2 دا
لە شێوازی 1 دا، فرە-بینین هەڵبژێرە بۆ ئەوەی بچێتە سەر شێوازی 2.

- شاشەی سەرەکی لای چەپەوە نیشان دەدرێت.
- شاشەی لاوەکی لای ڕاستەوە نیشان دەدرێت.
- فرە-بینین دادەخرێت و شاشەی هەڵبژێراو گەورە دەبێتەوە و هەموو شاشەکە پڕدەکاتەوە.
تەنها یەک سەرچاوەی دەنگ بڵاو دەکرێتەوە، و بەرایی (ئەولەویەت) دەدرێت بە دەنگی شاشەی سەرەکی.
لە کاتی سەیرکردنی تەلەفزیۆن، دەتوانیت دیاری بکەیت کە دەنگی کام شاشە بڵاو بکرێتەوە.
دەتوانیت دوگمەی ی ڕیمۆت کۆنترۆڵی مەجیک یان دوگمەی
/
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ بەکار بهێنیت بۆ گۆڕینی بەرنامەی ئەو شاشەی کە هەڵتبژاردووە.
/
ی ڕیمۆت کۆنترۆڵ بەکار بهێنیت بۆ گۆڕینی بەرنامەی ئەو شاشەی کە هەڵتبژاردووە.بۆ لابردنی فرە-بینین دووباره هەر خۆی هەڵبژێرە.