بەکارهێنانی ئاگانامەکان
ئاگانامەکان دەسبەجێ ئاگاداریەکانی ئەپە جۆربەجۆرەکان و خزمەتەکانی LG دەگوازێتەوە. ئەم ناوەندە بارودۆخی ئەو ئەپانە کە ئێستا کراونەتەوە نیشان دەدات و بە تۆ ڕێگە دەدات کە لە یەک شوێن دا هەموو ئاگاداریەکان ببینیت، بیانسڕیتەوە یان بیانکەیتەوە.
  1. دوگمەی HOMEی سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی خوارەوەی شاشەکە دا My App button هەڵبژێرە.
  2. بەرنامەی ئاگانامەکان بکەوە.

Notifications

  1. دەتوانیت ئاگاداریەکان بسڕیتەوە.
  2. ئەگەر ناوەرۆکی ئاگاداریەک زۆرە، زیاتر فشار بدە بۆ ئەوەی هەمووی ببینیت.