بەکارهێنانی LG Photo Editor
دەتوانیت سکرینشۆت و وێنەی گیراو بە کامێرا، یان وێنەی هەڵگیراو لەسەر ئامێرێکی USB کە وەسڵ کراوە بە تەلەفزیۆنەکەت دەستکاری بکەیت.
- لەسەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ دوگمەی
فشار بدە و لە گۆشەی ڕاستی لای خوارەوەی شاشەکە دا
هەڵبژێرە. - LG Photo Editor دەکاتەوە.

: دەتوانیت وێنە پاشەکەوت بکەیت.
: دەتوانیت هەموو ڕازاندنەوەکان بسڕیتەوە.
: دەتوانیت بە کۆمەڵێک ئامراز و بەرچەسپ وێنەکەت بڕازێنیتەوە.
: دەتوانیت بە بڕینی تەنها بەشی مەبەست کۆمەڵێک شکڵی جیاواز دروست بکەیت.
: دەتوانیت ئەو شوێنە هەڵبژێرێت کە دەتەوێت گەورەی بکەیتەوە، بچووکی بکەیتەوە یان بیسووڕێنیت.
: دەتوانیت وێنە دڵخوازەکانت داخڵ بکەیت.
: دەتوانیت مێنووەکان بشاریتەوە.
تەنها بە ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic دەتوانیت ئەم کارە بکەیت.
تۆ ناتوانیت بە دوگمەکانی
/
/
/
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئەم ئامرازە کۆنترۆڵ بکەیت.
/
/
/
سەر ڕیمۆت کۆنترۆڵ ئەم ئامرازە کۆنترۆڵ بکەیت.ئەگەر زۆر بە ئامرازەکانی نیگارکێشان کار بکەیت، مومکینە خێرایی کاری تەلەفزیۆنەکەت کەم ببێتەوە.
کاتێک شتەکانی ڕازاندنەوە دەکەون بە سەر یەکتر دا، بەپێی ستیکەرەکان و وێنەکانی توێژی سەرەوە ڕیز دەکرێن.
ناتوانیت وێنەی گەورەتر لە 2 مێگابایت داخڵ بکەیت.
ئامرازی وێنەگرتنی نێو ئەم ئامێرە دەبێت تەنها بۆ مەبەستی شەخسی و نابازرگانی بە کار بهێنرێت. هەرجۆرە بەکارهێنانی ئەو وێنە خاوەنکۆپیڕایتانە، کە بەم ئامرازەی وێنەگرتنە دەرهێنراون، بۆ مەبەستی بازرگانی، ڕەنگە پێشێلکردنی کۆپیڕایت بێت و بە تاوان دابنرێت. LG ئاشکرا خۆی دەبوێرێت لە هەرجۆرە بەرپرسیارەتی سەبارەت بە بڵاوکردنەوە یان بەکارهێنانی نایاسایی وێنەی خاوەنکۆپیڕایت بۆ مەبەستی بازرگانی.