ئامرازی تێلەتێکست
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ وڵات دا هەیە.]
(ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic)
(ڕیمۆت کۆنترۆڵی شاشە) (یان دوگمەی فشار بدە.)
تێلەتێکست خزمەتێکی بەخۆڕاییە کە لەلایەن ئەو وێستگەی تەلەفزیۆنیەوە پێشکەش دەکرێت کە زانیاریی تێکستی لەبارەی بەرنامەکانی تەلەفزیۆن، هەواڵەکان و کەشوهەوا پێشکەش دەکات.
ڕەمزخوێنی تێلەتێکستی ئەم تەلەفزیۆنە دەتوانێ پشتیوانی بکات لە سیستەمەکانی TOP، SIMPLE و FASTEXT.
| دوگمەی ڕەنگی | بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر. |
| دوگمەی ژمارە | ژمارەی لاپەڕەی مەبەست داخل بکە بۆ ئەوەی بچیتە سەر ئەو لاپەڕە. |
![]() |
بۆ هەڵبژاردنی لاپەڕەی پێشتر یان دواتر. |
ئامرازی تایبەتی تێلەتێکست
(ڕیمۆت کۆنترۆڵی Magic)
(ڕیمۆت کۆنترۆڵی شاشە) (یان دوگمەی فشار بدە.)
پێرستی بەربژاری تێکست هەڵبژێرە.
ڕیزبەند |
هەر لاپەڕەی ڕێزبەند هەڵبژێرە. |
کات |
لە کاتی سەیرکردنی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی، ئەم پێرستە هەڵبژێرن تاوەکوو کات لە گۆشەی سەرۆی لای راستی شاشە پیشان بدرێت. |
ڕاگرتن |
گۆڕینی خودکاری لاپەڕە بوەستێنە، هەرکات لاپەڕەیەکی تێلەتێکست لە 2 یان چەند ژێرلاپەڕە پێک هاتبێت لاپەڕەکە بە شێوەی خودکار دەگۆڕدرێت. |
ئاشکراکردن |
ئەم پێرستە هەڵبژێرە بۆ ئەوەی زانیارییە شاراوەکان، وەکوو وەڵامی مەتەڵ یان پازێل، ئاشکرا بکرێت. |
بەڕۆژکردن |
لەو ماوە دا کە چاوەڕوانی لاپەڕەیەکی نوێی تێلەتێکستە، لەسەر شاشە وێنەی تەلەفزیۆنەکە نیشان دەدات. |
| زمان | [تەنیا لە شێوازی دیجیتاڵ دا] زمانی تێلێتێکست دیاری دەکات. |
