بۆ ڕێککردنی نیشاندەری پاوەر
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.]
ڕێککردنەکان بژاردە چرای ئامادەباش
چرای ئامادەباش کە لەسەر پانێلی پێشەوەی تەلەفزیۆن دایە هەڵدەکات / دەکوژێنێتەوە.
بۆ گۆڕینی چرای لۆگۆی LG لە پێشەوەی تەلەفزیۆن
[ئەم ئامرازە تەنیا لە هەندێ مۆدێل دا هەیە.]
ڕێککردنەکان بژاردە چرای لۆگۆی LG
دەتوانی ڕووناکیی چرای LEDـی لۆگۆی LG کە لە لای خوارەوەی تەلەفزیۆنەکەت دا یە کەم یان زۆر بکەی.
| ڕووناکی | کاتێ کە تەلەفزیۆنەکەت کوژاوەتەوە، دەتوانی ڕووناکیی چرای لۆگۆی LG لەسەر حاڵەتی کوژاو / کەم / مامناوەند / زۆر دابنیت. |
| کاتێ کە تەلەفزیۆنەکەت هەڵکراوە | کاتێ کە تەلەفزیۆنەکەت هەڵکراوە, دەتوانی کاتی کوژانەوەی چرای لۆگۆی LG دیاری بکەی.
|
بۆ گۆڕینی شێوازی تەلەفزیۆن
ڕێککردنەکان بژاردە ڕێککردنی شێواز
شێوازی ستاندارد / ماڵەوە یان خةزن هەڵبژێرە.
بۆ بەکارهێنان لە ماڵەوە، شێوازی ستاندارد / ماڵەوە هەڵبژێرە.
خةزن شێوازێکە کە بە کار دەهێنرێت بۆ نیشاندان لە نێو فرۆشگەکان دا.
بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککردنی سەرەتایی
ڕێککردنەکان بژاردە حاڵەتی کارخانە
هەموو ڕێککردنە ئێختیاریەکان دەسڕێتەوە و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ شێوازی گریمانەی سەرەتایی.
دوای ئامادەبوونی سەرەتایی، تەلەفزیۆنەکە خۆیبۆخۆی دەکوژێتەوە و هەڵ دەبێتەوە.
ئەگەر قوفڵکردنی سیستەم چالاک کرابێت، لاپەنجەرەیک دێتە ڕوو و داوای نهێنوشە دەکات.
لە کاتی ئامادەکردنی سەرەتایی دا، تەلەفزیۆنەکە مەکوژێنەوە.